بۆ هه‌موو پیاوێكى خێزاندار
پاشان: ئه‌مه‌ش چه‌ند وه‌سیه‌ت و ئارِاسته‌ى كردنێكى پێغه‌مبه‌ره(صلى الله عليه وسلم) بۆ پیاوى موسوڵمانى خێزاندار، داوائه‌كه‌ین له‌خوا كه‌یارمه‌تى ده‌رى بێت له‌سه‌ر گوێ رِایه‌ڵى خوا‌و به‌ده‌ستهێنانى رِه‌زامه‌ندى ئه‌و.
١- پێغه‌مبه‌ر(صلى الله عليه وسلم) ئه‌فه‌رموێت: (( أكمل المؤمنين أيماناً أحسنهم خلقاً ،وخياركم خياركم لنسائهم )) رواه الترمذى وصححه الالبانى.واته:ئه‌و كه‌سه له‌هه‌موو كه‌س ئیمانى ته‌واوتره كه رِه‌وشتى جوانه وه باشترینتان باشترینتانه بۆ خێزانه‌كانتان.
٢- پێغه‌مبه‌ر(صلى الله عليه وسلم) ئه‌فه‌رموێت)) : استوصوا بالنسا‌ء خيراً)) متفق عليه.
٢- پێغه‌مبه‌ر(صلى الله عليه وسلم) ئه‌فه‌رموێت)) : استوصوا بالنسا‌ء خيراً)) متفق عليه.
واته:وه‌سیه‌ت بێ له‌گه‌ڵ ئافره‌تاندا چاك بن.
٣- پێغه‌مبه‌ر(صلى الله عليه وسلم) ئه‌فه‌رموێت : (( لا يفرك مؤمن مؤمنة، أى لايبغضها ، ان كره منها خُلُقاً، رَضي منها آخر)) رواه مسلم
٣- پێغه‌مبه‌ر(صلى الله عليه وسلم) ئه‌فه‌رموێت : (( لا يفرك مؤمن مؤمنة، أى لايبغضها ، ان كره منها خُلُقاً، رَضي منها آخر)) رواه مسلم
واته:پیاوى ئیماندار خێزانى ئیماندارى نابوغزێنێ( توورِه‌ى ناكات) ، ئه‌گه‌ر له‌رِه‌وشتێكى رِازى نه‌بێت له‌رِه‌وشتێكى تر‌ى رِازى ده‌بێت.
٤- پێغه‌مبه‌ر(صلى الله عليه وسلم) ئه‌فه‌رموێت: ((أن أعظم الذنوب عند الله : رجل تزوج امرأة، فلما قضى حاجتهمنها طلقها وذهب بمهرها )) رواه الحاكم وصححه.
٤- پێغه‌مبه‌ر(صلى الله عليه وسلم) ئه‌فه‌رموێت: ((أن أعظم الذنوب عند الله : رجل تزوج امرأة، فلما قضى حاجتهمنها طلقها وذهب بمهرها )) رواه الحاكم وصححه.
واته:به‌رِاستى گه‌وره‌ترین تاوان لاى خواى گه‌وره ئه‌وه‌یه كه‌پیاوێك ئافره‌تێك بخوازێت وكارى خۆى لێ جێ به‌جێ بكات و پاشان ته‌لاَقى بدات و ماره‌ییه‌كه‌شى ببات.
٥- پێغه‌مبه‌ر(صلى الله عليه وسلم) ئه‌فه‌رموێت: (( من كان له أمرأتان فمال الى احدهما جآء يوم القيامة وشقه مائل )) رواه ابوداود وصححه الالبانى واته: هه‌ركه‌سێ دووژنى ببێت و به‌لاى یه‌كێكیاندا لاى بدات ئه‌وه رِۆژى قیامه‌ت دێت و شانێكى لاره.
٦- پێغه‌مبه‌ر(صلى الله عليه وسلم) ئه‌فه‌رموێت: (( تنكح المرأة لاربع:لمالها ، ولحسبها ، ولجمالها ، ولدينها فاظفر بذات الدين تربت يداك)) متفق عليه.
واته:ئافره‌ت له‌به‌ر چوار شت ئه‌خوازرێ : له‌به‌ر ماڵه‌كه‌ى، له‌به‌ر عه‌شیره‌ت و بنه‌ماڵه‌كه‌ى ، له‌به‌ر جوانى یه‌كه‌ى ، له‌به‌ر دینه‌كه‌ى ، دینه‌كه‌ى هه‌ڵبژێره ده‌ستت به‌خۆڵا چێت، واته: تووشى خێر بیت.
٧- پێغه‌مبه‌ر(صلى الله عليه وسلم) ئه‌فه‌رموێت: (( ياعبدالله: ألم أخبر انك تصوم النهار وتقوم اليل؟ قال :بلى يارسول الله، قال: لاتفعل ، صم وأفطر ، وقم ونم، فان لجسدك عليك حقاً ،ولزوجك عليك حقاً)) رواه البخاري.
واته: ئه‌ى عه‌بدوڵلاَ هه‌واڵیان داوه پێم كه‌تۆ رِۆژ به‌رِۆژوو ده‌بیت و شه‌ویش شه‌ونوێژ ده‌كه‌یت . ووتى: به‌ڵێ ئه‌ى پێغه‌مبه‌رى خوا . فه‌رمووى: وامه‌كه، به‌ڵكو رِۆژوو بگره‌و بیشى شكێنه ، هه‌سته بۆ نوێژ‌و بیش خه‌وه، چونكه به‌رِاستى له‌شت مافى له‌سه‌رته، وه‌خێزانه‌كه‌شت مافى له‌سه‌رته.
٨- وه معاویه‌ى كورِى حیده ووتى: ووتم : (( يارسول الله، ما حق زوجة احدنا عليه؟ قال: ( أن تطعمها اذا طعمت ، وتكسوها اذا اكتسيت ، ولاتضرب الوجه ولا تقبح _ أى لاتقتل قبحك الله_ ولا تهجر الا فى البيت)) رواه ابو داود.
واته:ئه‌ى پێغه‌مبه‌رى خوا مافى خێزانى هه‌ریه‌كه‌مان له‌سه‌رمان چى یه؟ فه‌رمووى: ئه‌وه‌یه كه خواردنى پێبده‌یت كاتێ خواردنت خوارد، وه‌پۆشته‌ى بكه‌یته‌وه كاتى كه‌خۆت پۆشته كرده‌وه، وه‌نه‌ده‌یت له‌ده‌م و چاوى ، وه پێی نه‌ڵییت خوا ناشیرینت كات، وه وازى لێ نیه‌نیت ئیللا له‌ماڵدا نه‌بێت.
٩-پێغه‌مبه‌ر(صلى الله عليه وسلم) ئه‌فه‌رموێت: (( ألا ان لكم على نسائكم حقاً ، ولنسائكم عليكم حقاً، فحقكم عليهنَّ ألاّیوطئن فرشكم من تكرهون، ولايأذن فى بيوتكم لمن تكرهون، ألا وحقهن عليكم أن تحسنوا اليهن فى كسوتهنَّ وطعامهنَّ )) رواه الترمذي.
واته:ئاگادار ربن كه‌به‌رِاستى ئێوه مافتان هه‌یه له‌سه‌ر خێزانه‌كانتان ، وه‌خێزانه‌كانتان مافیان هه‌یه له‌سه‌رتان، جا مافى ئێوه له‌سه‌ریان ئه‌وه‌یه كه كه‌سێك نه‌هێننه سه‌رجێگه‌كه‌تان كه‌ئێوه رِازى نه‌بن لێ ى، وه‌رِێ به‌كه‌س نه‌ده‌ن بێته ماڵه‌كه‌تان مه‌گه‌ر ئێوه رِێ ى بده‌ن، وه‌مافى ئه‌وانشی له‌سه‌ر ئێوه ئه‌وه‌یه كه‌چاك بن له‌گه‌ڵیان له جل و به‌رگ و خواردنیان.
١٠- پێغه‌مبه‌ر(صلى الله عليه وسلم) ئه‌فه‌رموێت : (( رحم الله أمرأة قامت من الليل فصلت وأيقظت زوجها فصلى، فان ابى نضحت فى وجهه الما‌ء )) رواه احمد وابوداود وصححه الالبانى.
واته:رِه‌حمه‌تى خوا له‌و ئافره‌ته‌ى هه‌ستێت بۆ شه‌و نوێژ و مێرده‌كه‌شى هه‌ستێنێت و ئه‌ویش نوێژ بكات ، جا ئه‌گه‌ر مێرده‌كه‌ى به‌گوێ ى نه‌كرد ئاوبپرژێنێت به‌ده‌م و چاویدا.
١١- وه عائشه _ره‌زاى خواى لێ بێت_ ئه‌فه‌رموێت: ((ما ضرب رسول الله خادماً ولا امرأةً قط)) رواه مسلم.
واته: پێغه‌مبه‌رى خوا (صلى الله عليه وسلم) هه‌رگیز له خزمه‌تكار و ئافره‌تى نه‌داوه.
١٢- پێغه‌مبه‌ر(صلى الله عليه وسلم) ئه‌فه‌رموێت: (( أنك لن تنفق نفقة تبتغي بها وجه الله الا أجرت عليها ، حتى ما تجعل فى فىّ أمرأتك )) متفق عليه.
واته: به‌رِاستى تۆ هیچ خێر‌و چاكه‌یه‌كت نه‌به‌خشیوه له‌رِێ ى خوادا ئیللا پاداشتت ئه‌درێته‌وه هه‌تا ئه‌و پارووه‌ى كه ئه‌یخه‌یته ده‌مى خێزانه‌كه‌ته‌وه.
١٣-پێغه‌مبه‌ر صلى الله عليه وسلم ئه‌فه‌رموێت : (( كل شىء ليس من ذكر الله له‌و ولعب ، الا أن يكون أربعة، وذكر منها _ ملاعبة الرجل أمرأته ))رواه النسائى وصححه الالبانى.
واته: هه‌موو شتێك كه یادو زیكرى خوانه‌بێت شتى پووچ و به‌تاڵه ، ئیللا چوار شت نه‌بێت، وه‌له‌وانه‌ى كه‌باسى كرد_ یارى كردنى پیاو له‌گه‌ڵ خێزانه‌كه‌ى
-----------------------------------------------------------------
ئایا دروسته كاركردن به‌شێوه‌ی به‌ڕێوه‌به‌ری فرۆشتن له یه‌كێك له‌و كارگانه‌ی كه حه‌پی ڕێگه‌گرتن له سكپڕی به‌رهه‌م ده‌هێنن ؟
هۆكاره‌كانی ڕێگه‌گرتن له سكپڕی زۆرن، یه‌كێكیش له‌وانه به‌كارهێنانی حه‌په، جا ده‌كرێت ئه‌م حه‌پانه به‌شێوه‌یه‌كی موباح وڕێگاپێدراو به‌كاربهێرێن، له‌و حاڵه‌تانه‌ی له‌به‌ر هه‌ر هۆكارێك بێت كه دروسته سكپڕی تێدا دوابخرێت یان ڕێگری لێ بكرێت، وه ده‌شكرێت ئه‌م حه‌پانه به‌شێوه‌یه‌كی حه‌رام و ناشه‌رعی به‌كاریهێنرێت وه‌ك ئه‌وه‌ی كه ئافره‌ته خراپه‌كار و داوێن پیسه‌كان به‌كاری ده‌هێنن .
ئه‌و بنه‌ما شه‌رعیه‌ش كه له‌به‌كارهێنانی شتێك‌دا كه ده‌كرێت به شێوه‌یه‌كی حه‌رام و حه‌ڵاڵیش به‌كاربهێنرێت ئه‌وه‌یه : هه‌ركاتێك گومانی زۆرت ئه‌وه‌بوو كه ئه‌و شته به‌شێوه‌یه‌كی حه‌رام به‌كارده‌هێنرێت ئه‌وه دروست نیه كڕین وفرۆشتنی پێوه بكرێت، له‌به‌ر ئه‌وه‌ی ده‌چێته چوارچێوه‌ی یارمه‌تیدان وهاوكاریكردن له‌سه‌ر تاوان و گوناهـ و دوژمنكاری .
شێخ الإسلام ابن تیمیه ( ڕه‌حمه‌تی خوای لێ بێت ) ئه‌لێت : هه‌ر جلوبه‌رگێك گومانی زۆرت له‌سه‌ر ئه‌وه بێت كه تۆ ده‌بیته یارمه‌تیدان بۆ تاوان و گوناهـ نه‌فرۆشتن و نه دوورینیشی دروست نیه بۆ كه‌سێك كه له‌زوڵم و سته‌مدا به‌كاری بهێنێت، له‌به‌ر ئه‌وه دروست نیه فرۆشتنی نان به‌كه‌سێك كه بزانیت شه‌رابی پێوه ده‌خواته‌وه، هه‌روه‌ك چۆن دروستیش نیه فرۆشتنی بۆنی خۆش كاتێك بزانیت یارمه‌تی كه‌سێك ئه‌دات بۆ خواردنه‌وه‌ی شه‌راب یان خراپه‌كاری و داوێن پیسی، هه‌روه‌ها هه‌ر شتێكی تری موباح كه له بنه‌مادا حه‌ڵاڵ بێت به‌ڵام ببێت به‌هۆی یارمه‌تیدان له‌سه‌ر تاوان و گوناهـ، ئه‌مه‌ش به‌پێی جیاوازی كات و شوێن وحاڵه‌ته‌كان ده‌گۆڕێن ، كۆتای هات له كتێبی"شرح العمدة"(4/386-387) وه‌رگیراوه.
له‌فه‌تواكانی لیژنه‌ی هه‌میشه‌ی بۆ لێكۆڵینه‌وه وفه‌توادانی شانشینی عه‌ره‌بستانی سعودیه به‌رگی 13 / لاپه‌ڕه 109 دا هاتووه : هه‌ر شتێك له‌حه‌رامدا به‌كاربهێنرێت یان گومانی زۆرت ئه‌وه بێت كه له‌حه‌رامدا به‌كار ده‌هێنرێت، دروستكردن و هاورده‌كردن وفرۆشتن وبڵاوكردنه‌وه‌ی له‌ناو خه‌ڵكیشدا حه‌رامه .
له‌به‌ر ئه‌مه، كاری تۆ له‌و كارگه‌یه‌دا وه‌ستاوه‌ته سه‌ر زۆرینه‌ی ئه‌وانه‌ی به‌كاری ده‌هێنن له حه‌رامدا یان له‌حه‌ڵالدا، جا ئه‌گه‌ر زۆرینه‌ی ئه‌وانه له‌كاری حه‌رامدا به‌كاریان هێنا دروست نیه كڕین و فرۆشتنی، به‌ڵام ئه‌گه‌ر زۆرینه‌یان له‌حه‌ڵاڵدا به‌كاریان ده‌هێنا ئه‌وا هیچی تێدا نیه و دروسته كڕین وفرۆشتنی .
ئه‌وه‌ش بزانه هه‌ر كه‌سێك له‌به‌ر ڕه‌زامه‌ندی خوای گه‌وره واز له‌شتێك بهێنێت ئه‌وه په‌روه‌ردگار جێگاكه‌ی به چاكتر بۆ پڕده‌كاته‌وه، خوای گه‌وره‌ش فه‌رموویه‌تی : ( وَمَنْ يَتَّقِ اللَّهَ يَجْعَلْ لَهُ مَخْرَجًا * وَيَرْزُقْهُ مِنْ حَيْثُ لَا يَحْتَسِبُ وَمَنْ يَتَوَكَّلْ عَلَى اللَّهِ فَهُوَ حَسْبُهُ إِنَّ اللَّهَ بَالِغُ أَمْرِهِ قَدْ جَعَلَ اللَّهُ لِكُلِّ شَيْءٍ قَدْرًا ) { الطلاق : 2- 3 } واته : هه‌ركه‌سێك له‌خوا بترسێت ئه‌وه خوای گه‌وره ده‌رووی خێری لێده‌كاته‌وه وه له شوێنێکه‌وه ڕزق و ڕۆزی پێ ده‌به‌خشێت که حسابی بۆ نه‌کردبێت و خۆی پێی نازانێت، جا ئه‌وه‌ی پشت به خوا ببه‌ستێت، ئه‌و زاته‌ی به‌سه، بۆ ئه‌وه‌ی یاریده‌ده‌ری بێت، چونکه به‌ڕاستی خوا کار‌و فه‌رمانی خۆی به ئه‌نجام ده‌گه‌یه‌نێت، بێگومان خوا بۆ هه‌موو شتێک نه‌خشه‌یه‌کی دیاریکراوی بڕیارداوه (که ده‌بێت په‌یڕه‌وی بکرێت) هه‌روه‌ها فه‌رموویه‌تی : ( وَمَنْ يَتَّقِ اللَّهَ يَجْعَلْ لَهُ مِنْ أَمْرِهِ يُسْرًا ) { الطلاق : 4 } واته : جا ئه‌وه‌ی که له خوا بترسێت و پارێزکار بێت، ئه‌وه خوا کاری بۆ ئاسان ده‌کات.
وه هه‌ركاتێك ڕێگاكانت له‌به‌رده‌م ته‌سك بوویه‌وه ئه‌و ئایه‌ته پیرۆزه وه‌بیر خۆت بهێنه‌وه كه ده‌فه‌رموێت : ( سَيَجْعَلُ اللَّهُ بَعْدَ عُسْرٍ يُسْرًا ) { الطلاق : 7 } واته : دڵنیا بن که خوا دوای ته‌نگانه هه‌رزانی ده‌هێنێت، دوای ناخۆشی خۆشی ده‌هێنێت.
له‌خوای گه‌وره داواكارین كه به‌حه‌ڵاكراوه‌كانی خۆی ڕازیت كات و وازبهێنیت له حه‌رامكراوه‌كان .
خوای گه‌وره‌ش زانا و شاره‌زاتره .
سه‌رچاوه : ماڵپه‌ڕی ئیسلام پرسیار و وه‌ڵام .
وه‌ڵام: لەبەر كردنی ئەو جل وبەرگانەی كە وێنەی تێدایە وه‌كو وێنه‌ی مرۆڤ یان شێر یان گورگ یان سه‌گ یان پشیله ... دروست نی یە، ئیتر ئایا جل وبەرگی منداڵان بێت یان گەورە، ژن بێت یان پیاو، كچ بێت یان كور، چونكه بوونی وێنه له‌سه‌ر جل وبه‌رگ جۆرێكه له گه‌وره‌یی ومه‌زنی بۆی، وه پێغه‌مبه‌ر (صلی الله علیه وسلم) ده‌فه‌رموێت: (لا تدع صورة إلا طمستها) واته: هیچ وێنه‌ێك نه‌هێڵیت ئیلا بیسڕیته‌وه وله ناوی به‌ریت.
وه ده‌فەرموویت: (إنَّ الملائِكَةَ لا تَدْخُلُ بَيْتاً فيهِ صُورَةٌ](صحيح الجامع الصغير: 7261) [. واتە: فریشتەی رەحمەت ناچێتە هیچ ماڵێكەوە كە وێنەی تێدا بێت.
به‌ڵام ئه‌گه‌ر ئه‌و جل وبه‌رگه‌ی كه وێنه‌ی تێدایه، به‌كار بهێنێت وه‌كو سه‌رین وڕایه‌خ یان به شتێك سه‌ری وێنه‌كه بسرێته‌وه ، له‌م حاڵه‌تانه‌دا ده‌توانیت به‌كاری بهێنێت.
سه‌رچاوه ماڵپه‌ڕی شێخ عبدولعه‌زیز بن باز ـ ڕه‌حمه‌تی خوای لێ بێت ـ.
گومان له‌وه‌دا نیه هه‌موو كه‌سێكی خاوه‌ن ژیری ده‌زانێت كه جگه‌ره له‌شته پیس و نه‌گریسه‌كانه‌و به‌هیچ شێوه‌یه‌ك ناچێته ڕیزی شته پاكوخاوێنه‌كانه‌وه، بۆیه حوكمی جگه‌ره كێشان له ئاینی پیرۆزی ئیسلامدا حه‌رامه و به‌هیچ شێوه‌یه‌ك جێگای موناقه‌شه و مشت ومڕ نیه، ئه‌مه سه‌ره ڕای ئه‌وه‌ی ئێستا زانستی سه‌رده‌م سه‌لماندویه‌تی كه جگه‌ره كێشان هۆكارێكی سه‌ره‌كیه بۆ تووش بوون به نه‌خۆشیه كوشنده‌كانی وه‌ك شێرپه‌نجه وهه‌وكردنی سیه‌كان وساڵانه له‌جیهاندا ڕێژه‌یه‌ك له‌دانیشتوانی سه‌ر زه‌وی به‌هۆی كێشانی جگه‌ره‌وه ده‌مرن، خوای گه‌وره‌ش فه‌رموویه‌تی : ( ولا تقتلوا أنفسكم ) خۆتان به‌ده‌ستی خۆتان خۆتان مه‌كوژن، له‌لایه‌كی تره‌وه جگه‌ره كێشان ده‌چێته چوارچێوه‌ی به‌فیڕۆدانی ماڵ و سامان وداراییه‌وه كه ئه‌مه‌ش دیسان كارێكی حه‌رام و یاساغه له ئیسلامدا .
خوای گه‌وره‌ش له‌هه‌موو كه‌س زانا و شاره‌زاتره .
سه‌رچاوه ماڵپه‌ڕی ئیسلام پرسیار و وه‌ڵام
حوكمی فرۆشتنی كاسێت و په‌رتووكی ئیسلامی له مزگه‌وتدا
دروست نیه كڕین وفرۆشتن له‌مزگه‌وتدا ئه‌گه‌ر په‌رتووكی ئیسلامی بێت یان هه‌ر شتێكی تر، ئه‌گه‌ر چی قازانج و سووده‌كه‌شی بگه‌ڕێته‌وه بۆ هه‌تیوان و هه‌ژارانیش، به‌ڵام قه‌یناكات ئه‌گه‌ر هاتوو ئه‌و په‌رتووك و كاسێتانه بخرێته ناو صندوقێكه‌وه و هه‌ر دانه‌یه‌كیان نرخه‌كه‌ی له‌سه‌ر بنوسرێت و وهه‌ركه‌سێكیش په‌رتووكێك یان كاسێتێكی وویست هه‌قه‌كه‌ی بخاته ناو صندوقه‌كه‌وه وئه‌وه‌ی كه مه‌به‌ستێتی هه‌ڵیبگرێت به‌بێ ئه‌وه‌ی مامه‌ڵه بكات یان ئیجاب و قه‌بول ڕووبدات .
خوای گه‌وره زانا و شاره‌زاتره .
ئه‌و شتانه‌ی كه گیانیان تێدایه له‌گه‌ڵ حوكمی مامه‌ڵه‌كردن پێوه‌ی
وه‌ڵام : حه‌مد وثه‌نا بۆ په‌روه‌ردگاری باڵاده‌ست وصه‌ڵات و سه‌لامیش بۆ سه‌ر گیانی پێغه‌مبه‌ری ئیسلام محمد المصطفی .
دروست نیه دروستكردنی شیرینی و كێك له‌سه‌ر شێوه‌ی ئه‌و شتانه‌ی گیانیان تێدایه، له‌به‌ر گشتگیری ئه‌و فه‌رموودانه‌ی كه به‌ڵگه‌ن له‌سه‌ر حه‌رامی وێنه‌كێشان و وێنه‌گرتن، هه‌روه‌ك پێغه‌مبه‌ری خودا ( صلی الله علیه وسلم ) فه‌رموویه‌تی : " كُلُّ مُصَوِّرٍ فِي النَّارِ ، يَجْعَلُ لَهُ بِكُلِّ صُورَةٍ صَوَّرَهَا نَفْسًا فَتُعَذِّبُهُ فِي جَهَنَّم َ" { رواه مسلم 2110} واته : هه‌موو وێنه‌كێش و وێنه‌گرێك له دۆزه‌خدایه، بۆ هه‌ر وێنه‌یه‌كی گیاندار كه كێشابێتی له ئاگری دۆزه‌خدا سزا ئه‌درێت .
هه‌روه‌ها هاتووه : وعن عَبْد اللَّهِ بن مسعود رضي الله عنه قَالَ : سَمِعْتُ النَّبِيَّ صَلَّى اللَّهُ عَلَيْهِ وَسَلَّمَ يَقُولُ : " إِنَّ أَشَدَّ النَّاسِ عَذَابًا عِنْدَ اللَّهِ يَوْمَ الْقِيَامَةِ الْمُصَوِّرُونَ " { رواه البخاري برقم5950, ومسلم برقم 2109} واته : توندترین سزایه‌ك كه سزای خه‌ڵكی بدرێت لای خوای گه‌وره له‌ڕۆژی دواییدا ئه‌و كه‌سانه‌ن كه وێنه‌كێشن .
زانایانی لیژنه‌ی هه‌میشه‌ییش له‌م باره‌یه‌وه ڕایان وایه : خولگه و بازنه‌ی حه‌رامی وێنه كێشان له‌وه‌دایه كه وێنه‌ی گیاندا‌رێك بكێشیت، جا چی هه‌ڵكۆڵین وپه‌یكه‌رتاشین بێت یان ڕه‌نگ كردن بێت له‌سه‌ر دیوار یان له‌سه‌ر قوماش یان له‌سه‌ر كاغه‌زێك بێت، یاخود به‌شێوه‌ی چنین بێت، به پێنووس بێت یان به فڵچه یان به ئامێرێك بێت، جا چی وێنه‌ی ئه‌م گیانله‌به‌رانه له‌سه‌ر شێوه‌ی سروشتی خۆی بێت یان هه‌ڵقوڵاوی خه‌یاڵ و ئه‌ندێشه بێت، گه‌وره كرابێت یان بچووك، جوانكاری تێداكرابێت یان شێوێنرابێت، یان چه‌ند هێڵكاریه‌ك بێت له‌سه‌ر شێوه‌ی په‌یكه‌ری ئێسكی بێت، چونكه بازنه‌ی حه‌رامی ئه‌م مه‌سئه‌له‌یه ئه‌وه‌یه كه وێنه‌ی گیانله‌به‌رێك بێت، ته‌نانه‌ت ئه‌گه‌ر وێنه‌یه‌كی خه‌یاڵیش بێت وه‌ك ئه‌و وێنه خه‌یاڵیانه‌ی كه ته‌مسیل له فیرعه‌ونه كۆنه‌كانی میسر ده‌كه‌ن، یان سه‌رۆكی جه‌نگه‌كانی خاچپه‌رستان و هاوشێوه‌كانیان { فه‌تواكانی لیژنه‌ی هه‌میشه‌یی به‌رگی 1 / لاپه‌ڕه 696 } .
زانایانیش ده‌قیان هه‌یه له‌سه‌ر حه‌رامی دروستكردن و كێشانی وێنه، ئه‌گه‌ر چی له‌سه‌ر شیرینی و غه‌یری شیرینیش دروستكرابێت .
ده‌ردیر له كتێبی (الشرح الكبیر به‌رگی 2 / لاپه‌ڕه 337 – 338) دا ده‌ڵێت : به‌كۆده‌نگی زانایان حه‌رامه وێنه‌كێشانی گیاندارێكی ژیر بێت یان بێ عه‌قڵ ئه‌گه‌ر هاتوو هه‌موو ئه‌ندامه‌كانی وێنه كێشرابێت و به‌شێوه‌یه‌كی هه‌میشه‌یی بمێنێته‌وه، هه‌روه‌ها له‌سه‌ر ڕای په‌سه‌ندیش دیسان حه‌رامه ئه‌گه‌ر چی به‌شێوه‌یه‌كی هه‌میشه‌یش نه‌مێنێته‌وه وه‌ك ئه‌وه‌ی له‌سه‌ر توێكڵه شوتیه‌ك وێنه بكێشرێت .
قه‌لیوبی ش له حاشیه‌كه‌ی خۆیدا ووتویه‌تی : دروست نیه فرۆشتنی وێنه و خاچ ئه‌گه‌ر چی له‌زێر یان له زیو یان له شیرینیش بن {حاشیة قلیوبی به‌رگی 2/لاپه‌ڕه 198}.
به‌م پێیه حه‌رامه دروستكردنی وێنه له شیرینی وحه‌رامیشه فرۆشتنی .
خوای گه‌وره زانا و شاره‌تره .
وه‌ڵام : ئافره‌ت وه‌ك پیاوه له پاداشت و رِێزدا و به گوێره‌ى كردار و ئیمان : پێغه‌مبه‌ری خودا (صلی الله علیه وسلم ) ده‌فه‌رموێت « إِنمَّا النِّسَاءُ شَقَائِقُ الرِّجَالِ » (رواه أبوداود) واته: (ئافره‌تان نیوه‌كه‌ى تر‌ى پیاوانن ) ، ئافره‌ت ده‌توانێت داواى مافى خۆى بكات، یان داوای نه‌هێشتنى زوڵم و سته‌م بكات له‌سه‌ر خۆی, خواى گه‌وره رِووى فه‌رمانه‌كانى ده‌كاته ئافره‌ت و پیاو به‌یه‌كه‌وه، مه‌گه‌ر له هه‌ندێك شوێنى تایبه‌تدا نه‌بێت كه زۆر كه‌من به به‌راوردكردن به‌وانى تر.
شه‌رعیش تایبه‌تمه‌ندێتى ئافره‌ت و پیاو رِه‌چاو ده‌كات له رِووى جه‌سته و تواناكانه‌وه، خواى گه‌وره ده‌فه‌رموێت : ( ألَا يَعْلَمُ مَنْ خَلَقَ وَهُوَ اللَّطيفُ الخَبير ) (الملك:14) واته: ئایا ئه‌و كه‌سه‌ى خه‌لقى كردون شاره‌زا نییه به حاڵى دروستكراوه‌كان، خودا زۆر به لوتف و زانایه .
ئافره‌ت كارى تایبه‌تى خۆى هه‌یه و پیاویش هه‌روه‌ها، تێكه‌ڵكردنى كاره‌كان هاوسه‌نگى ژیان تێك ده‌دات، هه‌تا ئافره‌ت به‌قه‌د پاداشتى پیاو وه‌ر ده‌گرێت كاتێك كه له ماڵه‌وه دانێشتوه, له فه‌رمووده‌دا هاتووه كه ئه‌سمائى كچى یه‌زید ده‌چێت بۆ لاى پێغه‌مبه‌ر (صلی الله علیه وسلم ) و ده‌ڵێت دایك و باوكم به‌قوربانت بێت من نوێنه‌رى ئافره‌تانم، چونكه ده‌زانم هه‌ر ئافره‌تێك له رِۆژهه‌ڵات بێت یان له رِۆژئاوا هه‌مان رِاى منى هه‌یه، خواى گه‌وره تۆى به هه‌ق ناردووه بۆ پیاوان و ژنان، ئێمه‌ش باوه‌رِمان به تۆ هێنا و به‌و خوایه‌ى تۆى ناردووه، به‌ڵام ئێمه‌ى ئافره‌تان زۆر بوارمان نییه، له ماڵه‌وه‌ین، شه‌هوه‌تى ئێوه تێر ده‌كه‌ین، منداڵتان بۆ هه‌ڵده‌گرین، ئێوه‌ى پیاو خواى گه‌وره فه‌زڵى داون به سه‌ر ئێمه‌دا به جومعه و جه‌ماعه‌ت و سه‌ردانى نه‌خۆش، شوێنكه‌وتنى مردوو، حه‌ج له دواى حه‌ج، له هه‌موان گه‌وره‌تر جیهاد كردن له پێناوى خوادا و كاتێك یه‌كێك له ئێوه ده‌چێت بۆ حه‌ج و عو‌مره و جیهاد كردن، ئێمه ماڵه‌كه‌ى بۆ ده‌پارێزین، جلى بۆ ده‌چنین، منداڵه‌كانى بۆ به‌خێو ده‌كه‌ین، ئه‌ى پێغه‌مبه‌رى خودا ئێمه چه‌ندێك له‌و پاداشـــتانه‌دا به‌شـــدارین؟ پێغــه‌مبــه‌ر (صلی الله علیه وسلم ) رِووى وه‌رگێــرِا به‌لاى هاوه‌ڵــه‌كـــانیدا و فــه‌رمــووى « هَلْ سَمِعْتُمْ مَقَالة‌َ امْرَأة ٍقَط أحْسَنَ مِنْ مَسْألتِهَا فی أُمْرِ دِیْنِهَا مِنْ هَذه؟ » واته: (ئایا ئێوه گوفتارى له‌وه باشترتان بیستووه له پرسیارى ئه‌م ئافره‌ته له باره‌ى دینه‌كه‌یه‌وه؟ وتیان ئه‌ى پێغه‌مبه‌رى خوا (صلی الله علیه وسلم ) گومانمان نه‌ده‌برد ئافره‌تێك رِێى بكه‌وێته ئاوه‌ها پرسیارێك، دواتر پێغه‌مبه‌رى خوا (صلی الله علیه وسلم ) رِووى كرده ئافره‌ته‌كه و فه‌رمووى ( انْصرفي أیَّتُهَا المَرْأة‌ُ، وَأعْلِمِي مَنْ خَلْفَكِ مِنَ النِّسَاءِ أَنَّ حُسْنَ تَبَعُّلِ إِحْدَاكُنَّ لِزَوْجِهَا، وَطَلَبَها مرضاته، وَإِتْبَاعَهَا مُوَافَقَتَهُ تَعْدِلُ ذَلِكَ كُلَّهُ ) (رواه البیهقی فی شعب الإیمان) واته: (برِۆ به ئافره‌تانى دواى خۆیشت بگه‌یه‌نه كه هه‌ر ئافره‌تێك له‌گه‌ڵ مێرده‌كه‌یدا باش بێت، به‌دواى رِه‌زامه‌ندیى ئه‌ودا بگه‌رِێت، به قسه‌ى بكات، ئه‌وا پاداشتى به‌ئه‌ندازه‌ی ئه‌و هه‌موو شتانه‌ى كه تۆ وتت ده‌بێت، دواتر ئافره‌ته‌كه له خۆشییدا ، به ده‌م (لا إله إلالله) و (الله أكبر) كردنه‌وه گه‌رِایه‌وه.
له‌فه‌رمووده‌یه‌كى تردا هاتووه كه (هه‌ندێك ئافره‌ت هاتن بۆ لاى پێغه‌مبه‌ر (صلی الله علیه وسلم ) وتیان: ئه‌ى پێغه‌مبه‌رى خوا (صلی الله علیه وسلم ) پیاوان پاداشتى زیاتریان هه‌یه به جیهاد كردن له پێناوى خوادا، ئایا هیچ كارێك هه‌یه كه ئێمه بیكه‌ین و به‌ئه‌ندازه‌ی ئه‌وان خێرمان بگات ؟ فه‌رمووى ( مِهْنَة‌ُ إحْدَاكُنَّ فی بَیْتِهَا تُدْركُ عَمَڵ المجَاهِدِیْنَ فی سَبیْلِ اللهِ ) ( رواه البیهقي ) واته: ئیش و كارى ماڵه‌وه‌تان به ئه‌ندازه‌ی جیهاد له‌پێناوى خوادا خێرى هه‌یه.
به‌ڵكو چاكه‌كردن له‌گه‌ڵ كه‌س و كار كه ئافره‌ت بێت به خێرێكى زۆر گه‌وره‌ى داناوه پێغه‌مبه‌ر (صلی الله علیه وسلم ) ده‌فه‌رمووێت ( مَنْ أنْفَقَ عَلى ابْنَتَیْنِ أَوْ أخْتَیْنِ أوْ ذوَاتَي قَرَابَة یْحتَسِبُ النَّفَقَة عَڵیْهِمَا حَتَّى يكْفِيهُمَا اللَّهُ أوْ یُغْنِیهُمَا مِنْ فَضلِهِ كَانَتَا لهُ سِتْرًا مِنَ النَّارِ ) (رواه أحمد و الطبراني) واته: (هه‌ركه‌س خه‌رجیى دوو كچ یان دوو خوشك یان دوو ئافره‌تى خزمى كرد له‌به‌ر خودا هه‌تا خوا رِزقیان ده‌دات یان ده‌وڵه‌مه‌ند ده‌بن، ئه‌و دووانه ده‌بنه به‌ربه‌ستى ئاگر بۆى ).
خوای گه‌وره‌ش زاناتره .
شۆردنی یه‌ك له‌دوای یه‌كی ئه‌ندامه‌كانی ده‌ست نوێژ مه‌رجه بۆ دروستی ده‌ست نوێژ
وه‌ڵام : شۆردنی یه‌ك له‌دوای یه‌كی ئه‌ندامه‌كانی ده‌ست نوێژ به‌شێوه‌یه‌ك هێنده نێوانیان نه‌كه‌وێت كه ووشك بونه‌وه له‌نێوانیاندا ڕووبدات، كه به‌ئیصطلاحی فیقهی پێی ده‌وترێت ( الموالاة ) مه‌رجه بۆ دروستی ده‌ست نوێژ، ئه‌گه‌ر كه‌سێك له‌بیری چوو ئه‌ندامێكی ده‌ست نوێژی یان به‌شێكی بشوات ئه‌گه‌ر چی به‌شێكی بچو‌وكیش بێت، جا ئه‌گه‌ر له كاتی ده‌ست نوێژ گرتنه‌كه‌یدا یان پاشتر ڕاسته‌وخۆ بیری كه‌وته‌وه وشوێنه‌واری ئاو به‌سه‌ر ئه‌ندامه‌كانیه‌وه مابویه‌وه و ووشك نه‌بوو بووه‌وه، ئه‌وه ئه‌و كاته ئه‌و ئه‌ندامه‌ی یان ئه‌و به‌شه‌ی كه‌له‌بیر چووه وله‌گه‌ڵ ئه‌ندامه‌كانی دوای ئه‌و ئه‌ندامه ده‌شواته‌وه، به‌ڵام ئه‌گه‌ر كاتێك بیری كه‌وته‌وه كه شوێنه‌واری ئاو به‌سه‌ر ئه‌ندامه‌كانیه‌وه نه‌مابویه‌وه، یان له‌كاتی نوێژه‌كه‌یدا یان پاش نوێژكردنی بیری كه‌وته‌وه، ئه‌وه پێویست ده‌كات جارێكی تر و سه‌ر له‌نوی ده‌ست نوێژه‌كه‌ی بگرێته‌وه، هه‌روه‌ك شه‌ریعه‌تی خوای گه‌وره فه‌رمانی پێكردووه نوێژه‌كه‌یشی جارێكی تر بكاته‌وه، چونكه له‌م كاته‌دا مه‌رجی ( مولاة ) جێ به‌جێ نابێت له‌به‌ر ئه‌وه‌ی نێوانیان زۆر كه‌وتووه، خوای گه‌وره‌ش واجبی كردووه كه سه‌رجه‌م ئه‌ندامه‌كانی ده‌س نوێژ بشۆررێت، جا هه‌ر كه‌سێك ئه‌ندامێكی یان به‌شێكی هه‌ر‌چه‌نده كه‌میش بێت له‌بیری چوو كه بیشوات ئه‌وه وه‌ك ئه‌وه وایه هه‌موو ئه‌ندامه‌كانی ده‌ست نوێژی واز لێ هێنابێت، ئه‌مه‌ش به‌به‌ڵگه‌ی : ( ما رواه عمر بن الخطاب رضي الله عنه قال : رأى رسول الله صلى الله عليه وسلم رجلا توضأ فترك موضع الظفر على قدمه ، فأمره أن يعيد الوضوء والصلاة . قال : فرجع فصلى ) { أخرجه أحمد 1/21 ،23 ، ومسلم 1 / 215 برقم ( 243 ) ، وابن ماجه 1 / 218 برقم 666}.,واته : عومه‌ری كوڕی خه‌تاب ( خوای لێ ڕازی بێت ) ده‌گێڕێته‌وه كه‌پێغه‌مبه‌ری خودا (صلى الله عليه وسلم) پیاوێكی بینی به‌ئه‌ندازه‌ی جێگا نینۆكێكی له‌بیری چوو بوو بیشوات له‌كاتی ده‌ست نوێژگرتندا، پێغه‌مبه‌ر (صلى الله عليه وسلم) فه‌رمانی پێكرد كه ده‌ست نوێژه‌كه‌ی بگرێته‌وه و نوێژه‌كه‌یشی دووباره بكاته‌وه، ئه‌مجا عومه‌ر ووتی : پیاوه‌كه گه‌ڕایه‌وه ده‌ست نوێژه‌كه‌ی گرته‌وه ونوێژه‌كه‌یشی دووباره كرده‌وه .
خوای گه‌وره له‌هه‌موو كه‌س زانا وشاره‌زاتره .
سه‌رچاوه : به‌رگی 4 / لاپه‌ڕه 92 ، فه‌توای ژماره ( 20196 ) له‌فه‌تواكانی لیژنه‌ی هه‌میشه‌ی بۆ لێكۆڵینه‌وه‌ی زانستیی وفه‌توادان له شانشینی عه‌ره‌بستانی سعودیه .
ووتویه‌تی به خێزانه‌كه‌ی : سێ ته‌ڵاقه‌ت كـــه‌وتبێت ئه‌گــــه‌ر ئه‌مشـــه‌و لــــه‌م مــاڵه‌دا بیت
ووته‌ی پیاوه‌كه‌ت كه ووتویه‌تی : (سێ به‌سێ ته‌ڵاق بێت ئه‌گه‌ر ئه‌مشه‌و له‌م ماله‌دا بمینیته‌وه) ئه‌مه‌ش سوێند خواردنه به ته‌ڵاق، جمهوری زانایان یه‌كڕان له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی ئه‌م ته‌ڵاقه ده‌كه‌وێت ئه‌گه‌ر هاتوو وه‌فای پێ نه‌كرا.
وه‌هه‌ندێك له‌زانایان و ڕای په‌سه‌ندكراوی شێخ الاسلام إبن تیمیةیه‌ش ئه‌وه‌یه ئه‌م مه‌سئه‌له‌یه پێویستی به‌روونكردنه‌وه‌ی زیاتر هه‌یه : ئه‌ویش په‌یوه‌ندی به نیه‌تی ئه‌و كه‌سه‌وه هه‌یه كه ته‌لاقه‌كه‌ی خواردووه، ئه‌گه‌ر هاتوو مه‌به‌ستی سوێند خواردن بوو كه پێداگری له‌سه‌ر كردنێی كارێكه، یان پیداگری له‌سه‌ر نه‌كردنی كارێك بكات، به‌و مانایه‌ی پیاوه‌كه‌ت مه‌به‌ستی ئه‌وه بوو تۆ بكاته ده‌ره‌وه له‌ماڵه‌وه، نه‌ك مه‌به‌ستی ئه‌وه بێت ئه‌گه‌ر نه‌چویته ده‌ره‌وه بیه‌وێت ته‌ڵاقت بدات، ئه‌مه‌ش حوكمی سوێند خواردنی هه‌یه وته‌ڵاقی پێناكه‌وێت، ئه‌گه‌ر نه‌چویته ده‌ره‌وه ته‌نها كه‌فاره‌تی سوێند خواردنی له‌سه‌ر ده‌بێت .
خۆ ئه‌گه‌ر هاتوو مه‌به‌ستی ته‌ڵاق بوو، ئه‌وه له‌كاتی وه‌فا نه‌كردندا ته‌ڵاقی ده‌كه‌وێت وژنه‌كه‌ی ته‌لاقداوه، ئه‌مه‌ش ڕای ڕاستتره، كه كۆمه‌ڵێك له‌زانایان فه‌توایان پێداوه، مه‌سئه‌له‌ی نیه‌تیش شتێكه ته‌نها خوای گه‌وره ئه‌یزانێت كه هیچ شتێكی لا شاراوه نیه، جا له‌به‌ر ئه‌وه با مرۆڤی موسڵمان خۆی بپارێیزت له فڕوفێڵ كردن له‌گه‌ڵ خوا و خۆ خه‌ڵه‌تاندنیش .
له‌كاتی كه‌وتنی ته‌ڵاقه‌كه‌شدا ته‌نها یه‌ك ته‌ڵاقی پێ ده‌كه‌وێت، له‌به‌ر ئه‌وه‌ی ته‌ڵاقی سێ به‌سی حه‌رامه، له‌سه‌ر ڕای ڕاجح و په‌سه‌ند كراویش ته‌نها یه‌ك ته‌ڵاقی پێ ده‌كه‌وێت .
مه‌به‌ستی پیاوه‌كه‌شت ئه‌وه بووه كه شه‌و له‌و ماله‌دا نه‌مێنیته‌وه، ئیتر بۆ هه‌رجێگایه‌ك ده‌ڕۆیت كێشه نیه، ئه‌وه‌شی وه‌ك خۆت روونت كردوه‌ته‌وه كه ئه‌و شه‌وه هه‌تا كاتێ رۆژ هه‌ڵهاتن ده‌رچوویت له‌ماڵه‌وه ته‌ڵاقی پیاوه‌كه‌ت نه‌كه‌وتوه، و هیچ شتێكی له‌سه‌ر پێویست نیه چونكه مه‌به‌سته‌كه ته‌حقیق و جێ به‌جێ بووه .
وه پیاوه‌كه‌شت پێویسته له خوای گه‌وره بترسێت و خۆی بپارێزیت له ته‌لاق خواردن له‌كاتی دروست بوونی كێشه‌و گیروگرفته‌كاندا .
خوای گه‌وره‌ش زانا وشاره‌زاتره .
ماڵپه‌ڕێ ئیسلام پرسیار و وه‌لام .
حوكمی فرۆشتنی كاسێت و په‌رتووكی ئیسلامی له مزگه‌وتدا
وه‌ڵام : سوپاس و ستایش بۆ خوای گه‌وره و درود وڕه‌حمه‌تی فراوان بۆ سه‌ر گیانی پێغه‌مه‌ری ئیسلام وسه‌رجه‌م هاوه‌ڵ وشوینكه‌وتوانی هه‌تا هه‌تایه .
دروست نیه كڕین وفرۆشتن له‌مزگه‌وتدا ئه‌گه‌ر په‌رتووكی ئیسلامی بێت یان هه‌ر شتێكی تر، ئه‌گه‌ر چی قازانج و سووده‌كه‌شی بگه‌ڕێته‌وه بۆ هه‌تیوان و هه‌ژارانیش، به‌ڵام قه‌یناكات ئه‌گه‌ر هاتوو ئه‌و په‌رتووك و كاسێتانه بخرێته ناو صندوقێكه‌وه و هه‌ر دانه‌یه‌كیان نرخه‌كه‌ی له‌سه‌ر بنوسرێت و وهه‌ركه‌سێكیش په‌رتووكێك یان كاسێتێكی وویست هه‌قه‌كه‌ی بخاته ناو صندوقه‌كه‌وه وئه‌وه‌ی كه مه‌به‌ستێتی هه‌ڵیبگرێت به‌بێ ئه‌وه‌ی مامه‌ڵه بكات یان ئیجاب و قه‌بول ڕووبدات .
خوای گه‌وره زانا و شاره‌زاتره .
ئایا دروسته ناوی كچان به ( فیرده‌وس ) یان ( جنة ) بنرێت ؟
ئه‌صڵ و بنه‌ما له‌م مه‌سئه‌له‌یه‌دا ئه‌وه‌یه دروسته هه‌موو ناوێك بنرێت له‌منداڵان، جگه ئه‌وه ناوانه نه‌بێت كه شه‌ریعه‌تی پیرۆزی ئیسلام ڕێگری لێ كردووه .
له‌م باره‌یه‌شه‌وه له ( الموسوعة الفقهیة ) به‌رگی 11 لاپه‌ڕه 331 دا هاتووه كه ده‌ڵێت: ( الأصل : جواز التسمية بأي اسم إلا ما ورد النهي عنه ) واته : له‌بنه‌مادا وایه كه دروسته به‌هه‌ر ناوێكه‌وه ناو بنرێت جگه له‌و ناوه نه‌بێت كه له‌شه‌رعدا قه‌ده‌غه‌ی لێكراوه .
ئه‌وه‌یشی ئێمه بزانین هیچ به‌ڵگه‌یه‌ك نیه به‌رگری له‌وه بكات كه ناوی كچان به ناوه‌كانی ( فیرده‌وس ) و ( جنة ) بنرێت، له‌به‌ر ئه‌وه هیچ كێشه‌یه‌ك نیه له‌م مه‌سئه‌له‌یه‌دا, چونكه ئه‌م دوو ناوه مانایه‌كی ناسك وجوانیان هه‌یه .
( فیرده‌وس ) له‌زمانی عه‌ره‌بیدا به‌مانای ئه‌و باخ و بێستانه دێت كه هه‌موو ئه‌و شتانه‌ی تێدا بێت كه پێویسته له‌باخ وباخاتدا هه‌بێت .
( جنة ) یش به‌مانای ئه‌و باخ و بێستانه دێت كه دار خورما ودره‌ختی جوان وڕازاوه‌ی تێدا بێت .
بۆ ئه‌م مه‌به‌سته‌ش ده‌توانن سه‌رنج بده‌نه ( القاموس المحیط ) لاپه‌ڕه 725 و 1532 هه‌روه‌ها ( تهذیب اللغة ) به‌رگی 13 لاپه‌ڕه 104 ، 105 .
خوای گه‌وره‌ش له‌هه‌موو كه‌س زانا و شاره‌زاتره .
حوكمی شودانی كچ به‌زۆر له‌لایه‌ن باوكیه‌وه
به‌ڵام ڕای راجح له‌م مه‌سه‌له‌یه نه بۆ باوك یان غه‌یری ئه‌و بۆی نیه كچ به‌زۆر بدات به‌شوو به‌و كه‌سه‌ی كه‌نایه‌وێت، ئه‌گه‌ر پیاوه‌كه‌ش كامڵ و ( كفأ ) بێت؛ چونكه‌پێغه‌مبه‌ری خوا صلى الله عليه وسلم ده‌فه‌رموێت:( ( لا تنكح البكر حتى تستأذن )) رواه البخاری. وه‌ده‌فه‌رموێت:(( البكر يستأذنها أبوها )) رواه مسلم.
له‌ڕوانگه‌ی ئه‌م دوو فه‌رموده‌یه‌وه ئه‌و باوكه‌ی كه‌كچه‌كه‌ی خۆی داوه‌ته شوو به‌زۆر به‌و پێاوه‌ی كه‌نایه‌وێت، ئه‌وه ئه‌و كاره‌حه‌رامه‌و، هه‌ر حه‌رامێكیش ڕاست نیه‌و ئیشی پێ ناكرێت. چونكه‌جێ به‌جێكردنی و به‌ڕاست زانینی ئه‌و جۆره ڕه‌فتارانه به‌پێچه‌وانه‌ی ئه‌و نه‌هیه‌یه كه له‌فه‌رموده‌كاندا هاتوه‌و، هه‌روه‌ها ئه‌وه‌ی شه‌رع نه‌هی لێ كردوه.
بۆیه ئه‌و شوودانه ڕاست و دروست نیه‌و فاسده، هه‌روه‌ها عه‌قده‌كه‌ش فاسده، ده‌بێت له‌لایه‌ن دادگای شه‌رعیه‌وه ته‌ماشا بكرێت.
وه‌به‌نسبه‌ت شایه‌تیدان به‌درۆوه ئه‌وه تاوانێكی گه‌وره‌یان كردوه، پێغه‌مبه‌ری خوا صلى الله عليه وسلم ده‌فه‌رموێت:(( ألا أخبركم بأكبر الكبائر ))؟ باسی كرد‌و ، وه‌ڕاكشابوو و پاشان دانشت و، فه‌رمووی:(( ألا وقول الزور ، ألاوقول الزور ، ألا وشهادة الزور )) وه‌هه‌ر دوباره‌ی ده‌كرده‌وه‌و، ووتمان خۆزگه‌بێ ده‌نگ بێت.
ئه‌و جۆره‌كه‌سانه ده‌بێت ته‌وبه‌بكه‌ن و بگه‌ڕێنه‌وه لای خوای گه‌وره‌و، قسه‌ی ڕاست بكه‌ن و، رونی بكه‌نه‌وه بۆ دادوه‌ری شه‌رعی كه‌شایه‌تیان به‌درۆ داوه‌و، ئه‌وان په‌شیمانن و ده‌گه‌ر‌ێنه‌وه له‌شایه‌تیه‌كه‌یان.
هه‌روه‌ها دایكی كچه‌كه‌ش كه‌ئیمزای له جیاتی كچه‌كه‌ی كردوه به‌درۆوه، ئه‌وه گوناه باره‌و، ده‌بێت ته‌وبه‌بكات و بگه‌ڕێته‌وه لای خوای گه‌وره‌و، جارێكی تر نه‌گه‌ڕێته‌وه‌بۆ ئه‌و جۆره‌تاوانانه.
سه‌رچاوه:الفتاوى الشرعية في المسائل العصرية من فتاوى علما‌ء البلد الحرام،ص:616 .
نڤێژ ب جەماعەت
ئەو ژ سوننەتێن ژ هەمیا گرنگترە (گوتنا دروست ل سەر نڤێژا ب جەماعەت واجبە) وب دوو مرۆڤا د ئێتەكرن، و ئەگەر ئەوێن حازر گەلەك بن دێ خێرا وێ ژی پتر بیت، و دروستە ل پشت یێ مەفضول (ئانكو: ئەگەر دوو مروڤ هەبن ئێك ژ یێ دی باشتر وچێتر و زاناتر بیت ئەو ل دیف یێ ژخۆ كێمتر بكەت دروستە) و یا باشترە پێش نڤێژ (ئیمام) ژ وان كەسا بیت یێت باش و تەقوا، و زەلام دێ بەری ژنكا نڤێژێ كەت نە كو بەرەڤاژی (ئانكو: نابیت ژنك بەری زەلاما نڤێژێ بكەت) ، و یێ فەرزێ دكەت دێ بەری وی كەت یێ سوننەتێ دكەت ، و بەرەڤاژی ژی دروستە (ئانكو: یێ سوننەتێ دكەت نڤێژێ بەری یێ فەرزێ بكەت) ، و واجبە چاڤلێكرن و دویڤچونا – ئیمامی – بەلێ نە د وی تشتی دا یێ نڤێژێ بەطال دكەت، و نابیت مرۆڤ نڤێژێ بەری هندەكا بكەت و ئەو بدلێ وان نەبیت و حەز نەكەن، و دڤێت نڤێژێ ل بەری وان بكەت وەكی نڤێژا یێ ژ هەمیا بێچارەتر ژ وان (بەلێ ب دروستی بێی هێلانا ڕوكنەكی یان واجبەكی) ، ومەزن و خودانێ مالێ دێ بەری یێت حازر كەن (ئانكو: ئەگەر مرۆڤەكێ مەزن وەكی سەروكەكی یان شاهەكی یان بەرپرسەكی هندەك مرۆڤ داخازكرنە دەف خۆ و بۆ وەختێ نڤێژێ دڤێت ئەو بەری هەمیا نڤێژێ بكەت چونكو ئەڤە مافێ ویە، بەلێ ئەگەر وی دەستیری دا ئێكی ئەو نڤێژێ بكەت هینگێ دروستە، و هەر و‌سا خودانێ مالێ ژی) ، و ئەوێ ژ هەمیا پتر قور‌ئان ژبەر – ژ هەمیا فەرترە ببیتە ئیمام – پاشی یێ ژ هەمیا زانا تر پاشی یێ ژ هەمیا دان عەمرتر، وئەگەر نڤێژا ئیمامی خەلەتی كەتە تێدا ئەو ــ خەلەتی ــ ل سەر ویە نە ل سەر وانە ئەوێت نڤێژێ ل دویڤ دكەن.
و ڕاوستیانا هەمیا دێ ل پشت ئیمامی بیت – ئەگەر ژ مروڤەكی پتر بن – ژبلی ئێكێ ب تنێ ئەو دێ ب ڕەخ لایێ وی یێ ڕاستێ ڤە ڕاوستیت. وئیماما ژنك دێ دناڤ ژنكا دا ڕاوستیت ل نیڤەكا رێزێ ودێ رێزێن زەلاما بەری هەمیا بن پاشی بچویكا پاشی ژنكا (ئەڤێ تەرتیبێ چ حەدیسێت دروست پێ نینن ، بەلێ یا باشتر ئەوە یێ ژ هەمیا زاناتر وتێ گەهشتی تر ل ڕێزا ئێكێ بن خۆ ئەگەر د بچویك ژی بن ب عەمرێ خۆڤە ژبەر ئیمامی ئەگەر تشتەك ل دەڤ پەیدابوو دا ئەو بۆ دروست بكەن. بەلێ وەكی وی گوتی ژنك دێ ل دوماهیكێ بن ل پشت زەلام وبچويكا ، بۆ نمونە ئەگەر چار مرۆڤ بن سێ زەلام وئێك ژنك ، ئێك ژ وان زەلاما دێ بیتە ئیمام و دوو دێ ل پشت ڕاو‌ستن و ژنك دێ ل پشت وان ڕاوستیت ، هەر و‌سا ئەگەر بچویكەك و زەلامەك وژنكەك بن ل پشت ئیمامی دێ بچویكەك و زەلام ل پشت ئیمامی بن پێكڤە و ژنك دێ ل پشت بچویكی و زەلامی ڕاوستیت ، یان ئەگەر زەلامەك و ژنكا خۆ بتنێ نڤێژێ ب جەماعەت بكەن دێ زەلام بیتە ئیمام و ژنك دێ ل پشت وی ڕاوستیت).
---------------------------------------
چه‌ند پێزانینه‌ک ل دوور ئاینێ ئیسلامێ پ/نڤێژه‌کا که‌عبێ ب چه‌ند نڤێژایه؟ ب/100000نڤێژایه پ/نڤێژه‌کا ل مزگه‌فتا پێغه‌مبه‌ری (س.خ)ب چه‌ند نڤێژایه؟ ب/1000نڤێژایه پ/په‌یڤا ئنجیل چ مانا هه‌یه؟ ب/پیر‌وز پ/کیژ خه‌لیفێ موسلمانا سالناما کوچی بکارئینا؟ ب/عومه‌رێ کورێ خه‌تابی (ر.خ) پ/کیژ پێغه‌مبه‌ره خودایێ مه‌زن سێ جارا سلاڤ کرییه سه‌ر؟ ب/عیسا (س.خ) پ/نوح پێغه‌مبه‌ری چه‌ندسالا ملله‌تێ خوه گازیکره په‌رستنا خودایێ ئێکانه؟ ب/950سالا پ/کی بۆ گولک چێکری دا به‌نی ئسرائیلی ب په‌رێسن؟ ب/سامری پ/هژمارا موسلمانا چه‌ند بوو ده‌مێ بۆجارا ئێکێ کوچکری بۆ حه‌به‌شێ؟ ب/16که‌س. پ/موسلمانا ب چه‌ند رۆژا چالا خه‌نده‌قێ کۆلیبوو؟ ب/15رۆژا پ/کیژ سوره‌تا قورئانێ بناڤێ پێغه‌مبه‌ران ب دووماهی هاتییه؟ ب/سوره‌تا ئه‌علا پ/هژمارا ئایه‌تێن قورئانا پیر‌وز چه‌ندن؟ ب/6236ئایه‌ت پ/خێرا عومره‌کێ دهه‌یڤا ره‌مه‌زانێدا چه‌نده؟ ب/خێرا حه‌جه‌کێیه د گه‌ل پێغه‌مبه‌ری(س.خ) پ/یوسف پێغه‌مبه‌ر (س.خ)چه‌ند روژا د بیرێدا ما؟ ب/سێ روژا پ/کیژ ئافره‌ته خودایێ مه‌زن ب رێکا ئیلهامێ وه‌حی بۆ هنارت؟ ب/ده‌یکا موسای بوو. پ/خودایێ مه‌زن قه‌ومێ لوتی ب چ ژناڤبر؟ ب/ب سه‌ر و بنکرنا ئه‌ردی. پ/سالا چه‌ندێ عوسمانێ کورێ عه‌فانی قور‌ئان کومڤه‌کر بوو؟ ب/سالا 25کوچی |
په‌رتوکێن ئاینی:
ناڤێ په‌رتوکێ | داگرتنا ئێکسه‌ر |
1-براستی شاژنه | |
2-هه‌ندێک له بیدعه و هه‌له‌کانی روژی جومعه | |
3-بوچی ته‌وبه‌بکه‌ین | |
4-چاره‌سه‌ری ب دوعا(الرقی)له قور‌ئان و سوننه‌تدا | |
5-چون ته‌وبه بکه‌م | |
6-با دله‌کانمان به قور‌ئان ئاودێر بکه‌ین | |
7-ئبن ته‌یمیه | |
8-هه‌ندێک دوعا | |
9-سلفه‌ی ئه‌قار | |
11-نه‌هێشتنی گومان لسه‌ر خوا په‌رستی | |
12-ته‌جوید | |
13-خوشکی به‌رێزم بۆ کوێ ده‌چیت | |
14-ژیاننامه‌ی ئیمامی شافعی | |
16-چون پارێزگاری بکه‌ین له نوێژی به‌یانیان | |
17-ژ فایده و مفایێ کتێبا(الفوائد)......وه‌رگێران و لێکدان و ژێگرتن:ماموستا ته‌حسین ئیبراهیم دوسکی | |
18-گوتارێن ره‌مه‌زانێ..... ته‌حسین ئیبراهیم دوسکی | |
19-حه‌ج و عو‌مره...... ته‌حسین ئیبراهیم دوسکی | |
20-ئادابی گفتوگوکردن | |
21-بانگه‌واز کردن بۆ دینی خوا | |
22-خۆراگری شێخ الاسلام ابن تیمیه له به‌رامبه‌ر دوژمنان‌دا. | |
23-مالئاوا ئه‌ی پاله‌وان | |
24- ژن لبه‌ر سیبه‌را ئیسلامێ | |
25-20ئاموژگاری به خه‌لات بو طالبی ڕێگای نه‌جات | |
26-زه‌م کردنی شوێن که‌وتنی حه‌زو ئاره‌زوو | |
27- ئه‌حکامه‌کانی جه‌نازه و داهێنراوه‌کانی |
-------------------------------
-------------------------------